ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر لە ١٢٠ شۆفێری تاکسی لە شارستانی سیرجان، دژ بە کەمکردنەوەی پشکی بەنزینەکانیان لە یەک هەزار و ٥٠ لیتر بۆ ٧٠٠ لیتر، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شۆفێرانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی کەمکردنەوەی پشکی بەنزین، گوشارێکی چەند هێندەی ئابووری لە سەریانە و ئەگەری هەیە توانی درێژەدان بە پیشەکانیان نەبێت. لە هەمان کاتدا شۆفێران جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی شۆقێران، لە سەرەوە بوونی نرخی کەلوپەلی ئۆتۆمبیل و هەروەها گرانبوونی بەنزین، توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیان نەماوە و دۆخی ژیانیان لە خراپیدایە.
