کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

“کیژان”

“کیژان”

چەندە جوانە
ئەوینی من بە ڕێگاوە
جوتێ گوارە بە گوێیەوە
جامانەیەک بە سەریەوە
چەک لە شان و
قەڵەمێک بەسەر شانیەوە،
چەندە جوانە
ئەوینی من.

لە سپێدەی
قەدپاڵی کێوەکانەوە
دەبریساکەوە و
شان بە شانی
کیژانی تر دەهاتەوە،
چەندە جوانە
ئەوینی من بەم ڕێگاوە
چەند شیرینە
ئەم بەهاری گەڕانەوە..،
ئەی کچانی
چەک لە شانی سەر کێوەکان،
ئەی کیژانی پۆڵایینی ڕزگاریمان
ئێوە..!
ئەوینی دڵی ماندووتان نەبینیوە!؟

کەس
هێشتاکە نەیدەزانی
چەندە جوانە
چەند شیرینە ئەوینی من
کە دڵخۆشی
دڵی تامەزرۆی دایکی بوون
نوقمی ڕێژنە ماچی
سەر گۆنای شادی باوکی بوون،
بۆ کیژانی پڕ لە ئاوات
خولیایەک بوون
ئاسۆی ڕوون و سەربەستی بوون
ڕێگای بەرەو ئازادی بوون.

کەس هێشتاکە نەیدەزانی
لەمێژ ساڵە
سنووری دووری نێوانمان هەڵقرچاوە
شاخ و بەرد و هەڵدێرەکان
تانگ و تۆپی داگیرکەرانی قوتداوە
هەموو هەنگاوێک لەم خاکە
لە تۆفانی قینی ئەودا
دەخرۆشاوە.
چەندە جوانە
چەند شیرینە ئەوینی من،
ئەی کچانی
چەک لە شانی پڕ لە هیوا
ئێوە..!
ئەوینی دڵی ماندووتان نەبینیوە!؟

ئێوە هەموو
ئەوینداری دڵی ماندوون
ئەوینداری چەوساوانن
ئێوە چرای ڕوگەشاوەی چیاکانن،
سەمفۆنیای سرودێکی خەباتکارن،
ئە کچانی
چەک لە شانی پڕ لە بڕوا
ئێوە..
ڕێبەرانی بەرەو ڕزگارین
بەم ڕێگاوە.

ن: هێمن ئەمانی – فواد
٢١- ٠٦-٢٠٢٣
٣١ی جۆزەردان

بابەتی پەیوەندیدار

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-