کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە تاران

کۆبوونەوەی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە تاران 2

بەپێی دوایین زانیارییەکان، شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران گەیشتە نێو دڵی پێکهاتە حکوومییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ مانیان گرت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە چەندین ناوەند و پارێزگا، بەتایبەتی لە قەزوین و خۆراسانی ڕەزەوی، کۆبوونەوە. ناڕازییان بە توندی ڕەخنەیان لە کەمیی حەقدەستەکانیان، جیاوازیی گەورەی نێوان داهات و هەڵاوسان، نادادپەروەری لە پێدانی مافەکان و چارەسەرنەکردنی کێشەی نیشتەجێبوونیان گرتووە. شایانی باسە کە پێشتریش کارمەندانی حکوومەتی چەندین شار، بەهۆی دۆخی کارەساتباری ئابوورییەوە دەنگی ناڕەزایەتییان بەرز کردبووەوە.