کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە کوردستان و ئێران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران، دژ بە بایەخ نەدانی ڕژیم بە دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، کۆبوونەوە.

خانەنشینکراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوەی لە شارەکانی کرماشان، ئەهوزاز، شوش، دزفوول و ڕەشت، وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پالاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، ئازادی دەستبەجێی خانەنشینکراوانی ناڕازی و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر ناڕازیان بوون.