کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی پرۆژەی حەکیمی تاران

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی پرۆژەی حەکیمی تاران 2

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، ماڵدزراوانی پرۆژەی حەکیم لە شاری تاران، دژ بە گەندەڵی سیستەماتیک و دزەی مافیا بۆ نێو دەزگای قەزایی ڕژیم، لە بەردەم بینای دادگوستەری گشتی ئەو پارێزگایە کۆبوونەوە.

ناڕازیان بە وتنەوەی درووشم و بەرزکردنەوەی پلاکارد دژ بە ڕانت و ڕێکەوتنەکانی پشت پەردەی مافیا و دەزگای قەزایی ڕژیم ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد کە: عەلی نادری کە خزمایەتی لەگەڵئایەتۆڵڵا گۆڵپایگانیوقالیبافهەیە، پارە و سەرمایەی خەڵکی بردوە و ئێستا دەزگای قەزایی ڕژیم نەک تەنیا بەدوادا چوون بۆ سەر سکاڵای خەڵک ناکات، بەڵکوو پشتیوانی لە تاوانباران دەکات.