کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی سەڕافی کریپتۆلەند لە شاری تاران

کۆبوونەوەی ماڵدزراوانی سەڕافی کریپتۆلەند لە شاری تاران 3

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانان، ژمارەیەک لە ماڵدزراوانی سەڕافی کریپتۆلەند، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.

هاووڵاتیانی ناڕازی بەشداربووی کۆبوونەوەکە بە کۆبوونەوە لە بەردەم دادسەرای گشتی شاری تاران، بە دەستەوە گرتنی پلاکارد و هەروەها وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرەڕای چەندین جار کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی، وڵامی داخوازییەکانیان نەدراوەتەوە. شایانی باسە کە کۆبوونەوەی ئەو هاووڵاتیانە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکان و ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هێرش کراوەتە سەری و چەندین شارومەندی ناڕازی دەستبەسەرکراون.