کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی خوازیارانی مەسکەن مللی لە شاری هەمەدان

کۆبوونەوەی خوازیارانی مەسکەن مللی لە شاری هەمەدان 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوون، خوازیاری مەسکەنی میللی شاری ئیسفەهان دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسانی ئەو پرۆژەیە کۆبوونەوە.

هاووڵاتیانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای چاودێری گشتی شاری هەمەدان و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد و وتنەوەی درووشم، ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرەڕای پێدانی پارەی خانووەکان بۆ ماوەی چەندین ساڵ، نەک تەنیا خانووەکان ڕادەستیان نەکراوە، بەڵکوو پرۆژەکە بەشێکی زۆری ڕاوەستاوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هاووڵاتیانی ناڕازی جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە بە هۆی بەرزبوونەوە نرخی کرێی خانوو لە ئێران، گوشارێکی زۆری ئابووریان لەسەرە و ئەم دۆخە بژیوی ژیانی بوویان ئەستەم کردووە.