کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی موخابرات لە شارەکانی کوردستان و ئێران

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی موخابرات لە شارەکانی کوردستان و ئێران 3

ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی موخابرات لە چەندین شاری کوردستان و ئێران، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان، کۆبوونەوە.

خانەنشینکراوانی ناڕازی لە شارەکانی سنە، تاران، ئیسفەهان، هەمەدان، ئەراک و شیراز، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ئابووری خانەنشینکراوان، لە درێژەی ژیانیاندا تووشی کێشە بوون. لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا، خانەنشینکراوان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان و هەروەها دابینکردنی بیمەی دەرمانی کارامە، درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دەدەن.