ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران، دژ بە بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شارەکانی تاران، دزفول، شوش، ئیسفەهان و چەندین شاری دیکە، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی هەڵاوسان، دۆخی ژیانیان لە خراپیدایە و خوزایاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون.
