کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی خانەنشینانی ته‌ئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئیران

کۆبوونەوەی خانەنشینانی ته‌ئمینی ئیجتماعی لە چەند شار ئیران1

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی رێبه‌ندان خانەنشینانی کرێکاریی ته‌ئمینی ئیجتماعی لە چه‌ندین شاری ئیران له‌وانه‌ شوش، ڕەشت و تاران، لە ناڕەزایەتیی بەگرنگی پێنه‌دانی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ داواکارییە سنفییەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.

ئەم خانەنشینانە بە توندی ڕەخنە لە بارودۆخی خراپی ژیان و مەعیشەتی خۆیان دەگرن و دەڵێن: بەرزبونەوەی بێ‌پێشینەی نرخەکان، ئاستی نزم و خراپی خزمەتگوزارییە تەندروستی و خۆشگوزەرانییەکان، خانەنشینانی ته‌ئمینی ئیجتماعی تووشی کێشەی زۆر کردووە.