کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونوەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران

کۆبوونوەی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران 1

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە خراپی دۆخی ئابووریان، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران کۆبوونەوە.

خانەنشینکراوانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان تووشی کێشە بووە و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، وەدیهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە بوون.