ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی جۆزەردان هەسەدە ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیی سەربازیدا کە لە سنووری عەفرین ئەنجامدراوه، ٥ میلیشیای سەر بە دەوڵەتی تورکیە کوژراوە و ١٠ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە نێوان گوندەكانی “گۆبێل و باسیلێ-ی” سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین زرێپۆشێكی سوپای توركیە تێکشکێندراوە و لە ئاکامدا سێ میلیشیا كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون. هەروەها ڕۆژی دواتر لە نێوان گوندەکانی “برحیدەر و کیمار” لە چالاکیەکدا ٢ چەکداری دیکە کوژراون و ٤ی دیکەش بریندار بوون.