ڕۆژی پێنجشهممه ٥ی مانگی جۆزهردان، ژنێکی خەڵکی سنە بە ناوی “شەریفە وەکیلی” تەمەن ٦٠ ساڵ” له لایهن هاوسهرهكهیهوه بە ناوی “موحسێن زیایی” به چەک کوژرا.
به پێی زانیارییهكان، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ موحسێن زیایی کە چەند ساڵ پێش بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ تووشی بارێکی دەروونی ناجێگیر ببوو، ژنەکەی بە ناوی شەریفە وەکیلی بە چەک کوشتووە. شایانی باسه كه شەریفە وەکیلی دایکی ٨ منداڵ بووە و هەمان ڕۆژ بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی ڕوون نییە.