ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگاداری هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئۆتۆمبیلی سووختبەرێکی بەلووچ، ئەو هاووڵاتییە بە سەختی بریندار و پاشان گیانی لە دەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سووختبەرە بە ناسناوی “چەنگیز جەلالی” تەمەن ٤٠ ساڵ، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم، ئۆتۆمبیلەکەی هەڵدێڕا و بە هۆیەوە بە سەختی بریندار بوو، پاشان لە نەخۆشخانەدا بە هۆی سەخجتی برینەکانیەوە، گیانی لە دەستدە. شایانی باسە بە هۆی سیاسەتی گەندەڵی ڕژیم لە پارێگا سنوورییەکان و بە تایبەت لە سیستان و بەلوچستان، خەڵک ناچار بە هەڵبژاردنی پیشە مەترسیدارەکان دەبن، کە بە هۆیەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی بەلووچ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم یان تەقینەوەی مین، گیانیان لە دەست ئەدەن یان بە سەختی بریندار ئەبن.