ڕۆژی ڕابردوو، لە هێرشێکدا بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورمز، دەریاوانێکی هیندی کوژرا.
بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی عومان و هیند، هێرشەکە ڕۆژی چوارشەممە لەسەر کەشتییەک کە ئاڵای ئەنتیگوا و باربودا هەڵدەگرێت، ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ئاگر لە بەشی بزوێنەرەکەی کەشتییەکە هەڵگیرساوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە دەریاییەکانی عومان ٢٧ پێرسۆنێلی کەشتییەکەیان ڕزگار کردووە، بەڵام بە هۆی هێرشەکەوە شارومەندێکی هیندی کوژراوە.
