به پێی ڕاپۆرتهكان، بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران لە نزیک سنورە ئاوییەکانى وڵاتی یونان منداڵێک گیانى لەدەستدا و ٤٧ کۆچبەریش رزگارکران.
بەرپرسێکى پۆلیسى یونان راگەیاندووه، لەبەرەبەیانى ڕۆژی یەکشەممە لانیکەم هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دورگەکانى ئیجە لە رۆژهەڵاتى ئهم وڵاته. شایانی باسه، سەرۆک وەزیرانى یونان، رایگەیاند، وڵاتەکەى هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لە هاتنى لێشاوى کۆچبەران بۆ وڵاتەکەى. بە پێى ئامارى رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ١٣ هەزار کۆچبەر کە ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیان لەگەڵدایە، لە سنورەکانی نێوان تورکیه و یونان دا کۆبوونەتەوە.