” ئیبراهیم شەکیبا” جێگری زانکۆی زانستیی پزیشکیی کرماشان ڕۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ٤٠ کەس بەهۆی خواردنی كارگی ژەهراویی لەو ئوستانەدا نەخۆش کەوتوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند، “جیاکردنەوەی كارگی خۆراکییەکان لەگەڵ كارگه ژەهراوییەکان زۆر دژوارە و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراویبوون و نەخۆش کەوتنی هاووڵاتییان.” سکچوون، رشانەوە، دڵ تێكهڵهاتن و سەرئێشە لە نیشانەکانی خواردنی كارگی ژەهراوین، ئیبراهیم شەکیبا داوای لە خەڵک کردووە، ئەگەر ئەو نیشانانەیان هەبوو، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.