شه‌وی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی دزه‌كردنی گازی كۆلۆر له مه‌له‌وانگه‌یه‌كی شاری ئیلام، چه‌ندین كه‌س ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ئه‌و ڕووداوه هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێكردووه به‌ڵام هێشتا هۆكاری دزه‌كردنی گازی كۆلۆر بۆ نێو ئه‌و مه‌له‌وانگه ڕوون نییه. شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له مه‌له‌وانگه‌یه‌كی شاری كرماشان چه‌ندین كچ و ژن به هه‌مان هۆكار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون.