ڕۆژ نییه كه ڕووداوی خوێناوی و دڵته‌زێنی هاتووچۆ له ئێران، مه‌رگ و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی لێنه‌كه‌وێته‌وه. تازهترینهكهی گیان له‌ده‌ستدانی پتر له ١٦ كه‌س له ڕووداوی چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له ڕێگای مه‌ریوان بۆ كامیاران بوو، كه زۆرێك له بنه‌ماڵه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی داغدار كرد. ئه‌م ڕێگایه كه درێژاییی ١٤١ كیلۆمیتره، یه‌كێك له نائه‌منترین میحوه‌ره‌كانی پارێزگای كوردستانه.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی ڕووداو و تراژێدیای جاده‌كانی ئێرانه كه ده‌كرێ پێشیان پێ بگیرێت. به پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی تۆژینه‌وه‌ی بیمه‌ی سه‌ربه “بیمه‌ی مه‌ركه‌زی“، ئێران له بواری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له ناو ١٩٠ وڵاتی جیهاندا پله‌ی ١٨٩ی هه‌یه، واته دووهه‌م وڵاته كه زۆرترین ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ تێیدا ڕوو ده‌دات. به پێی هێندێك له ئاماره‌كان، ساڵانه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند نزیك به ٨٠٠ هه‌زار ڕووداوی هاتووچۆ له ئێران ڕوو ده‌دات و ڕۆژانه‌ی ٤٣ كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئێران به ڕێژه‌ی ١٨ هه‌زار مه‌رگ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له ساڵدا، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین ته‌ڵه‌فاتی جاده‌یی له‌ئاستی جیهاندا لێده‌كه‌وێته‌وه. مامناوه‌ندی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ و قوربانیانی له ئێران، ٢٠ هێنده‌ی ئاستی مامناوه‌ندی ستاندارده جیهانییه‌كانه.
ڕێگاكان نه‌ته‌نیا بوونه‌ته قه‌تڵگا، به‌ڵكوو نه‌بوونی سرویسه‌كانی یارمه‌تی گه‌یاندن، نه‌بوونی ئامبوڵانسی پێویست، نه‌بوونی هێلیكۆپتێر كه به خێرایی برینداره‌كان بگه‌یه‌نێته ناوه‌نده پزیشكییه‌كان، ڕێژه‌ی مه‌رگی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆی بردووه‌ته سه‌رێ. له هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌ڵه‌فاتی جاده‌یی ده‌توانین ئاماژه به كوالیتیی نزم و ناستاندارد بوونی جاده‌كان، كۆن بوون و له‌خوارێ بوونی ئاستی ئیمه‌نیی ماشێنه‌كان، كه‌موكوڕی له بواری كۆنتڕۆڵ كردنی كه‌ره‌سته‌كانی هاتووچۆ، بكه‌ین. نائه‌من بوونی جاده‌كان له ناوچه بێبه‌شه‌كانی ئێران له‌وانه كوردستان، له گوند و ناوچه شاخاوییه‌كان یه‌كجار زیاتره و سه‌رمایه‌گوزاری نه‌كردن له‌سه‌ر ژێرخانی ئه‌م ناوچانه، ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆی بردووه‌ته سه‌رێ.
هه‌ژاری و بێكاریی به‌رین بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌ر كه‌س له هه‌ر باروودۆخێكی ته‌مه‌نی و جه‌سته‌ییدا، پووڵێك كۆبكاته‌وه و یان قه‌زر بكات و بۆ گوزه‌رانی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ست بداته موسافیركهشی و یان باربه‌ری. نه‌بوونی ئاماده‌یی و لێهاتوویی پێویست بۆ لێخوڕینی ماشێنه‌كان، كاری شه‌و و ڕۆژی و ماندوویی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری شۆفیره‌كان له جاده نائه‌منه‌كان، نه‌به‌ستن و یان نه‌بوونی كهمهربهندنی ئیمه‌نی، خۆی له هۆكاره جیددییه‌كانی زیادبوونی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له ئێرانه و نه‌بوونی بێمه‌ی پێویست بۆ موسافیرانیش، كێشه‌كانی دوای ڕووداوه‌كه په‌ره‌پێده‌دات و كاره‌ساته‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه.
كۆماری ئیسلامی بێجگه‌له جهنایاتی ڕۆژانه‌ی، وه‌ها له به‌رابمه‌ر سڵامه‌تی ژینگه‌ی هاووڵاتیانی ئێران‌دا نابه‌رپرسه و به‌جۆرێك شوێنی كار و ژیانی خه‌ڵكی نائه‌من كردووه كه هه‌ر گۆشه‌یه‌ك له شوێنی كار و ژیانی خه‌ڵك، بووه‌ته به‌ستێنێك بۆ ڕوودانی كاره‌ساتی دڵته‌زێن.
ئاماره‌كان نیشانیان داوه كه كاره‌ساتی مرۆیی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ته‌نیا به په‌ره‌سه‌ندنی پانتایی جهنایاتی هه‌موو ڕۆژێی ڕژیم، سنووردار نابێت. گه‌لێك ڕووداو و كاره‌ساتی قابیلی پێشبینی و پێشگیری له بۆسه‌دان تا مرۆڤه‌كان بكه‌نه قوربانی. كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به‌خاتری ژماره‌ی ئێعدامی به‌ندكراوان نییه كه پله‌ی یه‌كه‌می جیهانیی هه‌یه، ئه‌م ڕژیمه شوێنی كار و ژیانی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زهحمهتكێشیشی كردووه‌ته حه‌شارگه‌ی مه‌رگ. له ئێران هه‌موو ساتێك ئه‌گه‌ری كاره‌ساتێكی مرۆیی و ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و دڵته‌زێن له ئارا دایه.
ئاماری مه‌رگ له ئێران سه‌رسووڕهێنه‌ره. مه‌رگ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا، مه‌رگ له ئاكامی پیس بوونی هه‌وا، مه‌رگ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ، مه‌رگ به‌هۆی كاره‌ساته سرووشتییه‌كان و قوربانی بوونی منداڵان به‌هۆی كێشه‌ی ده‌رمان و خۆراك. دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێی مه‌رگی ئینسانه‌كان، ئه‌وه‌نده ئاسایی بووه‌توه كه ده‌ڵێی ئه‌م ڕووداوانه بێ بایه‌خن و پێویستیان به ڵێكۆڵینه‌وه نییه. خه‌ڵك به دووپات بوونه‌وه‌یان عاده‌تیان گرتووه. له‌و نێوه‌دا دڵته‌زێنترین و چاوه‌ڕوان نهكراوترینهكان، مه‌رگ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆن.
ڕێگاكانی ئێران به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها بێ كهفایهتیی كارگێڕانی ڕژیم له بابه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ترافیكی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاری، له زومره‌ی مهرگبارترن ڕێگاكانی جیهانن. له شاره‌كان به‌هۆی نه‌بوونی پرد و توونێلی پیاده‌ڕه‌و، و له زۆر شوێن، به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ره‌تاییترین خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌وانه ترافیك لایت، خه‌ت كێشیی شه‌قامه‌كان، تابڵۆی ڕێنمایی شۆفیره‌كان و هیتر، ڕووداوگه‌لێك ڕوویان داوه كه به ئاسانی ده‌كرا پێشیان پێ بگیرێت.
له‌ڕاستیدا گیان و سڵامه‌تی خه‌ڵك بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكی نییه. ئه‌م كه‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرس بوونه‌ی حاكمانی ڕژیمی ئیسلامی له ڕێگا نائه‌منه‌كان، له هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا و یان له كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كاندا ده‌بیندرێت. له ئێستادا دابین كردنی سڵامه‌ت و ئه‌منییه‌تی گیانی خه‌ڵك زیاتر له هه‌موو كاتێك به ڕووخاندنی ڕژیمی ئیسلامییه‌وه گرێ دراوه. بۆ پێكهێنانی تۆڕی ترانسپۆرتی ئه‌من، بۆ پاراستنی ژینگه‌ی سالم، بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماده‌یی كۆمه‌ڵ له به‌رامبه‌ر ڕووداوه سرووشتییه‌كان، حكوومه‌تی گه‌نده‌ڵ، نالایه‌ق، سه‌ركوتگه‌ر و جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی پێویسته نه‌مێنێ.