کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

ڕۆژی یەکی ئەیار، بە ڕیوایەتی” رۆزا لۆکزامبۆرگ” سەرچاوە: ئاڕشیوی دەنگی شۆڕشی ئێران

بیرۆکەی بەجێ و وشیارانەی بەکارهێنانی رۆژی پشوو و ئاهەنگ گێڕانی پرۆلێتاریا، وەک ئامرازێکی خەباتکارانە بۆ بەدەسهێنانی 8 ساعەت کار لەڕۆژێکدا، یەکەمجار لە ئۆسترالیا لەدایک بوو. لەسالی 1856 کرێکاران لەوێ بڕیاریاندا کە ڕۆژێک بە تەواوی کار بوەستێنن و بەیەکەوە کۆببنەوەو ئاهەنگ بگێڕن و رێپێوان بکەن لە پیناو بەدەسهێنانی 8 ساعەت کار لە ڕۆژێکدا. ئەمڕۆژی ئاهەنگ گێڕانە یەکەمجار 21ی ئاوریل بوو. سەرەتا کرێکاران لە ئوسترالیا تەنها لە سالی 1956دا ئەم کارەیان ئەنجامدا. بەڵام ئەم یەکەم ئاهەنگ گێڕانە ئەوەندە کاریگەرییەکی بەهێزبوو لەسەر جەماوەری پرۆلیتاریای ئۆسترالیا و ئەوەندە ورەو توانای پێبەخشین کە بڕیاریاندا هەموساڵێک دووپاتی بکەنەوە. بەڕاستی چی لەوە زیاتر هێزو متمانە بەخۆبوون دەداتە کرێکار کە بەکۆمەڵ  و بەیەکەوە بڕیاری ڕاگرتنی چەرخەکانی بەرهەمهێنان بدەن؟ چی لە پەیوەستبونی هەمیشەی بەهێزی خۆیانەوە زیاتر بوێری و چاونەترسی دەبەخشێتە کۆیلە هەمیشەییەکانی کارگەو شوێنەکانی کار؟ بۆیە بیرۆکەی ئاهەنگ گێڕانی هاوبەشی پرۆلتاریا بەیەکەوە، زۆر بەئاسانی بووە مایەی خۆشحاڵی لە هەموو شوێنێکی جیهان، هەر لە ئوسترالیاوە کە سەرەتا دەستی پێکردو تا ئێستا لە سەرجەم ڕیزەکانی پرۆلتایای سەرانسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە.

یەکەم شووێن کە چاویان لەکرێکارانی ئۆسترالیا کرد، کرێکارانی ئەمریکا بوون، لە ساڵی 1886دا بڕیاریاندا کە یەکی ئەیار دەبێ ببێتە ڕۆژی جیهانی دەست لەکار کێشانەوە. لەمڕۆژەدا  200 هەزار کرێکار بڕیاریاندا کە لەڕۆژی یەکی ئایاردا دەبێ کار ڕابووەستێت و خوازیاری 8 ساعەت کار بوون لەڕۆژێکدا و هەرواشیان کرد. دواتر یانی لەساڵانی دواییدا پۆلیس و دەزگاکانی تری دەوڵەت بۆ چەند ساڵێک ڕێگایان نەدا کە ڕێپێوانی لەو {قەبارەیەدا} بکرێت. بەڵام لە ساڵی 1888دا کرێکاران بڕیاری ئاهەنگ گێڕانەکەیان نوێ کردەوەو بڕیاریاندا کە ئاهەنگی داهاتوو لە ڕۆژی یەکی ئەیاری 1890دا بەڕێوە بچێت. لە هەمان کاتدا بزووتنەوەی کرێکاری لە ئەوروپا زۆر بەهێز و زیندوو بوو. هێمای ئەم زیندوو بونەش زیاتر لە کۆنگرەی جیهانی کرێکاراندا لە ساڵی 1889دا خۆی نیشاندا. لەم کۆنگرەیەدا کە 40 نوێنەر ئامادەی بوو، بڕیاردرا کە ساعەتکاری ڕۆژانە، دەبێ یەکەم داخوازی بێت، سەرەنجام لەسەر پێشنیاری شاندی یەکیەتی کرێکارانی فەڕانسە، بڕیادرا کە ئەم داخوازیە دەبێ ببێتە داخوازیەکی سەرانسەری، لە ئاستی جیهانداو کرێکاران لەیەک ڕۆژدا دەست لەکار بکێشنەوە و ئەم داخوازیە بەرز بکەنەوە. شاندی کرێکارانی ئەمریکا سەرنجی ئامادەبوانی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە هاوڕێیانیان لە ئەمریکا بڕیاریانداوە کە ڕۆژی 1ی ئەیاری ساڵی 1890 مان بگرن، هەر بۆیە کۆنگرە بڕیاریدا کە لەمڕۆژەدا کرێکارانی جیهان ئاهەنگ بگێڕن. هەم سەبارەت بەبڕیاری کۆنگرە و هەم سەبارەت بە ئوسترالیا کە ساڵێک لەمەوبەر، کرێکاران وابیریان دەکردەوە کە ئەوان تەنها بۆ یەکجار بەیەکەوە دەست لەکار دەکێشنەوە و مان دەگرن.  کۆنگرە بڕیاریدا کە کرێکاران لە هەموو شوێنێک لە ڕۆژی 1ی ئەیاری 1890 بەیەکەوە ڕێپێوان بکەن بۆ چەسپاندی 8 ساعەت کار لە ڕۆژێکدا، قسەی لە دووبارە کردنەوەی ڕاگرتنی کار و پشودان نەکرد لە ساڵی دوایدا. مەسەلەکەش زۆر بەسادەیی ئەوەبوو کە هیچکەس نەیدەتوانی پێشبینی ئەوە بکات کە ئەم بیرۆکەیە چەندە سەرکەوتوو دەبێت و چەندە بەخێرایی لە لایەن چینی کرێکارەوە پشتیوانی لێدەکرێت. بەهەرحاڵ هەر ئەوەندە بەس بوو کە تەنها بۆ یەکجار لە یەکی ئەیاردا ئاهەنگ بگێڕدرێت بۆ ئەوەی هەمووکەس تێبگات و هەست بەوە بکات کە یەکی ئەیار دەبێ ببێتە سوننەتێکی ساڵانەو بەردەوام.

  یەکەم ئاهەنگ گێڕان لە یەکی ئەیاردا پێویستی بەوە بوو کە داخوازی 8 ساعەت کاری ڕۆژانە بەرز بکرێتەوە. بەڵام تەنانەت دوای بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش ڕۆژی یەکی ئەیار نەوەستا. تا ئەو کاتەی خەباتی کرێکاران لە دژی بورژووازی و چینە دەسەڵاتدارەکان بەردەوامە، تا ئەو کاتەی گشت داخوازیەکانیان دێنەدی، ڕۆژی یەکی ئەیار دەبێتە سومبولی ساڵانەی نوێ بوونەوەی ئەم داخوازیانە. وە هەر کاتێکیش ڕۆژانێکی باشتر داهات و کاتێک چینی کرێکار ڕزگاری خۆی وەدەستهێنا، ڕەنگە ئەو کاتە ئیتر مرۆڤایەتی لە ڕۆژی 1ی ئەیاردا ئاهەنگ بگێڕێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێکی باشترو ڕێزلێنان لەوانەی لە ڕابردوودا ئازاریان چەشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی دنیا لە ئامادەکردنی پەیمان

وتارێکی لنین بە بۆنەی یەکی ئایارەوە کە لە ساڵی ١٩٠٤ دا نووسراوە لە فارسیەوە: هیوا مەجید زادە

-

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-