ڕۆژنامه‌ی “ئافتابی یه‌زد” له ژماره‌ی شه‌ممه‌ی خۆیدا، ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به منداڵان كار و سه‌رشه‌قام و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان له ڕوخساری منداڵاندا، چاپ كردووه. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕاپۆرته چۆنیه‌تیی هه‌ڵسووكه‌وت كردنه له‌گه‌ڵ منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام. له‌م ڕاپۆرته‌دا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی حكوومه‌تی چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌وترێ كه ویژدانی هه‌موو مرۆڤێك ئازار ده‌دات. له‌م ڕاپۆرته‌دا، باس له‌سه‌ر دیتنه‌وه‌ی ڕیشه‌ی هه‌ژاری نییه، كه بنه‌ماڵه‌كان ناچار ده‌كات منداڵه‌كانیان بۆ دابین كردنی بژێوی ڕۆژانه‌یان ڕه‌وانه‌ی سه‌رشه‌قام و مه‌یدانه‌كانی كار بكه‌ن، باسه‌كه له‌سه‌ر هه‌زاران منداڵی زبڵگهڕیش نییه كه له لایه‌ن شیركه‌ته مافیاییه‌كانی سه‌ربه شاره‌داریی تاران، بێبه‌زه‌ییانه ده‌چه‌وسێنه‌وه و گوڵی تازه‌لاویی نهپشكووتوویان په‌ڕ په‌ڕ ده‌كرێت. به‌ڵكوو باسه‌كه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌ڵسووكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره بنه‌ماڵانه و له‌وه‌ش بێشه‌رمانه‌تر، چۆنیه‌تیی هه‌ڵسووكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌یه كه گۆیا ده‌بێ شوێنیان بگرن و ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن و “كۆ“یان بكه‌نه‌وه. له وه‌ها باروودۆخێكدایه كه هه‌ركام له‌و به‌ناو كارناسانه، “ڕێكاچارهیهك” دێننه گۆڕێ.
یه‌كێك له‌و “كارناسانه”ی ئیداره‌ی بێهزیستی، باس له گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بڕگه‌یی ده‌كات له‌ژێرناوی سووكانه‌ی “كۆكردنه‌وه‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام” كه شاره‌داریی تاران خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندنیه‌تی. گۆیا ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له تاران سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ بكرێت، له باقیی ناوه‌نده ئۆستانیهكانیش به‌كرده‌وه ده‌ردێت. ئه‌وه‌یتریشیان كه به‌ڕواڵه‌ت هه‌ڵوێستێكی مرۆڤدۆستانه‌ی هه‌یه، ده‌ڵێ كه نابێ كاریان به‌و منداڵانه بێت، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌ربه بنه‌ماڵه‌كانیان بگیرێت كه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی داهات، منداڵه‌كانیان ده‌نێرنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به ئه‌ركی سه‌ر شانی كه‌ڵانته‌ری ده‌زانێت. كار ده‌گاته جێگایه‌ك كه ده‌نگی یه‌كێك له داكۆكیكارانی پارێزه‌ری حكوومه‌تیی منداڵانی كار، به‌رز ده‌بێته‌وه و به زمانێكی ئه‌ندازیاری كراوه‌وه، ده‌ڵێ:
“ئێمه به ڕوانینی ئه‌و بنه‌ماڵانه كه منداڵه‌كانیان بۆ كار ده‌نێرن ، ده‌توانین به‌و چه‌مكه بگه‌ین كه ئه‌و منداڵای كه له كوره‌خانه یان له هه‌ر شوێنێكی دیكه كار ده‌كات، سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ژاری و نایه‌كسانییه، هه‌ربۆیه زیاتر ده‌بێ به هه‌ژاری و نایه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی بایه‌خ بدرێ تا ئه‌وه‌یكه خه‌ریكی چۆنییه‌تیی هه‌ڵسووكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ منداڵانی كار بین“.
به‌و خۆبهلیبڕال زانه كه به‌مجۆره شه‌رمێونانه دیفاع له مافی منداڵان ده‌كات، پێویسته بوترێ كه ته‌وه‌ره‌كه له‌سه‌ر “چه‌مك” نییه كه وه‌كوو ووشه كایه‌ی بێبكهی، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ڕاستیه‌كی دڵته‌زێنه به پانتایی كۆمه‌ڵگا و باسی جهنایاتی ئاشكرای ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتداره. ته‌وه‌ره‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ههژاریهیه كه جه‌سته و ده‌روونی پتر له ٧٠ ملیۆن مرۆڤی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ده‌توێنێته‌وه و منداڵانیش له ڕیزی پێشه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ن. ته‌وه‌ره‌كه له‌سه‌ر ملیۆنان بنه‌ماڵه‌یه‌كه كه نه‌ته‌نیا ناتوانن، پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی فێركردن و بارهێنان بۆ منداڵه‌كانیان دابین بكه‌ن، به‌ڵكوو ناچارن ئه‌وان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له‌برسان نه‌مرن، ڕه‌وانه‌ی سه‌رشه‌قامه‌كان بكه‌ن.
له ئاستێكی دیكه‌دا، ڕۆیشتنی منداڵان به‌ره‌و بازاڕی كار له ئێران به‌شێك له سیاسه‌تی وه‌ده‌ستهێنانی قازانجی ده‌وڵه‌ت و سه‌مایه‌دارانی خسووسیه، له ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی هێزی كاری هه‌رزانی منداڵان. له زۆرێك له كارگه و كارخانه‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران و ده‌زگاكانی سه‌ربه كۆمیته‌كانی به‌ناو ئیمدادی خومه‌ینی، به‌سیجی مۆسته‌زعه‌فین و له پیشه‌كانی كاری ناوماڵ و گه‌ڵاڵه‌كانی وه‌ستا و – شاگردیی سه‌ر به‌و ناوه‌ندانه، منداڵان به‌كار دێنن و بێبه‌زه‌یانه شیره‌ی گیانیان هه‌ڵده‌مژن. له‌و نێوه‌دا سه‌همی ناوچه په‌راوێزه‌كانی ئێران له‌وانه ئۆستانه‌كانی كوردستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كرماشان، سیستان و به‌لوچستان و خوزستان، له بواری به‌كار هێنانی هێزی كاری منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن، له ڕێگه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه باسیان لێكرا، یه‌كجار زیاتره. له ڕاستیدا هه‌ژاری، ڕیشه‌ی سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدان و زیاد بوونی جه‌معیه‌تی منداڵانی كاره. په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی هه‌ژاریی له‌ناو بنه‌ماڵه كرێكاریه‌كان و په‌نابه‌ره ئه‌فغانستانیه‌كانی دانیشتوو له ئێران، ڕۆژانه ملیۆنان منداڵی ئه‌م بنه‌ماڵانه ڕه‌وانه‌ی بازاڕی كار و سه‌ر شه‌قام ده‌كات و ئه‌وان له دونیای منداڵانه‌یان بێبه‌ری و له گه‌شه‌ی سرووشتی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی و جه‌سته‌ییان ڕێگری ده‌كات.
ته‌وه‌ری “كۆكردنه‌وه‌ی منداڵان“، كه به‌ناو كارناسانی ڕژیم، جارجار به بۆنه‌ی جۆراوجۆره‌وه باسی لێده‌كه‌ن، بۆ خۆدوورگرتن له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئهركانهیه كه ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران له به‌رامبه‌ر منداڵاندا له‌سه‌ر شانیه‌تی و له ئه‌نجام دانیان خۆده‌دزێته‌وه.
منداڵان نابێ له خوێندن بێبه‌ری بكرێن. ژیان و خۆشبژێویی منداڵان، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی بنه‌ماڵه‌یی، پێویسته له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه زه‌مانه‌ت بكرێ. ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته كه ستانداردێكی دیاریكراو له كه‌ره‌سته‌ی گه‌شه‌ی ماددی و مه‌عنه‌ویی منداڵان و تازه‌لاوان، له باڵاترین ئاستی گونجاو‌دا دابین بكات. یارمه‌تیی پێویست بۆ خزمه‌تگوزاریی بێبه‌رامبه‌ری پزیشكی و فێركاری و كلتووری بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ستانداردی ژیانی منداڵان و تازه‌لاوان، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی بنه‌ماڵه‌یی، پێویسته بخرێته گه‌ڕ و فێركردنی بێبه‌رامبه‌ر و ئیجباری تا ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ دابین بكرێ. كاری پیشه‌یی بۆ منداڵان و تازه‌لاوانی ژێر ١٨ ساڵ پێویسته قه‌ده‌غه بكرێ و نابێ ڕێگه بدرێ كه جه‌سته و ده‌روونی منداڵان له‌ژێر باری كاردا به‌فیڕۆ بڕوات. بێ گومان، ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌م خواستانه ته‌نیا ده‌توانێ به‌رهه‌می خه‌باتی یه‌كگرتووانه، سه‌رتاسه‌ری و ڕێكخراوی كرێكاران و بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت.