کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕه‌مزی یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی كرێكارانی مانگرتوو

download 3

ڕۆژی چوارشهممه٢٢ی گهلاوێژ، مانگرتنی كرێكارانی سهنعهتی نهوت و گاز و پێترۆشیمی بۆ دوازدههومین ڕۆژی بهردهوام درێژهی بوو. ئهم مانگرتنهكهلهپاڵاوگهكانی ئابادان، قێشم، پێترۆشیمیی لامێرد، پارسیان و فازهكانی ٢٢ و ٢٤هوهدهستیپێكرد، لهئێستادا پتر له٤٠ پاڵاوگهو شیركهت و وزهخانهو ناوهندی بهرههمهێنانی گرتووهتهوهو ههروا درێژهی ههیه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهمانگرتنی یهكگرتووانهی كرێكارانی ههفت تهپهبهردهوامهو ڕۆیشتووهته٥٩مین ڕۆژی خۆیهوه‌. هاوكات لهگهڵ درێژهی ئهم مانگرتنانه، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی كرێكارانی هێپكۆ لهئهراك، كرێكارانی خانهنشینكراوی موخابهراتی شیراز، كرێكارانی فهزای سهوز لهقێشم، شۆفیر ئۆتۆبووسهكانی تاران و مانگرتنی شۆفیر ئۆتۆبووسهكانی ورمێ بهخهباتی كرێكاران، پانتاییهكی تازهی بهخشیوه‌.

خواستی پێدانی دهستبهجێی حهقدهستهدواخراوهكان، چوونهسهرهوهی ئاستی حهقدهستهكان، لابردنی شیركهتهپیمانكارهكان و قهراردادی كاتی و سپی ئیمزا، ئهمنییهتی پیشهیی و پهیگیر كردنی باردووخی دامهزراندن، ههڵوهشانهوهی بهشی خسووسی شیركهت، گهڕاندنهوهی كرێكارانی دهركراو بۆسهر كار و دابین كردنی بیمهی دهرمانی، لهزومرهی سهرهكیترین خواستی كرێكارانی سهنعهتی نهوت و گاز و پێترۆشیمییه‌. هاوكات بوون و درێژهی ئهم مانگرتنانهنیشانی دهدا كهپانتایی ههژاری و فهلاكهتی ئابووری بۆ زۆربهی كرێكارانی ئێران تهحهمول ناكرێت و هیچ ڕێگایهكی بۆ پاشهكشهنههێشتووهته‌.

مانگرتنی كرێكارانی سهنعهتی نهوت و گاز و پێترۆشیمی و پهرهسهندنی لهپاڵاوگهیهكهوهبۆ پاڵاوگهیهكیتر  و لهناوهندێكهوهبۆ ناوهندێكیتر، دیاردهیهكی لهناكاو و چاوهڕوان نهكراو نهبوو. باروودۆخی دژواری كار و ئهو بێ مافیانهیكهبهسهر ئهم بهشهلهكرێكاراندا سهپابوو، زۆر پێشتر، بهستێنهكانی وهها مانگرتنێكی خوڵقاندبوو. كرێكارانی ئهم ناوهندانهنزیكهی ٣٠ ساڵهلههێڵی پێشهوهی پهلاماری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دان بۆ ههرزان كردنی هێزی كار. یهكێك لهگرینگرین سیاسهتهكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ كهڵهكهكردنی سهمایهله ئێران پاش قۆناخی شهڕی ئێران و عێراق كهلهلایهن دهوڵهتهكانی ڕهفسهنجانی خاتهمییه‌‌وهبهكردهوهدهرهات، كاتی كردن، كهم كردنهوهی حهقدهستی كرێكاران و ههرزان كردنی هێزی كاری سهنعهتی نهوت و پاشان پێترۆشیمی بوو. لهو سهردهمهدا، بهپڕۆژهی كارمهند كردنی كرێكارانی سهنعهتی نهوت و پاش چهند ساڵ بهسهپاندنی خانهنشینی پێشوهخت و كڕینهوهی ئیجباری و  سیاسهتی بێكاركردن، لهسهنعهتی نهوت بهشێوهی بهربڵاو، ئهو سیاسهتهبهكردهوهدهرهات. پاشان بهپێی بڕیاری دهوڵهت بهوهزارهتی نهوت، بهشێكی زۆر لهچالاكی و پیشهكانی سهنعهتی نهوت لهوانهپاڵاوتن، بڵاوكردنهوه، گواستنهوهی ماده نهوتیهكان و بهرههمهكان و ههروهها ڕۆن سازی و مهزروف سازی و خزمهتگوزاریهكانی دیكهو نۆژنكردنهوه، بهشیركهتهپهیمانكاریهكان سپێردرا. شیركهت و دامهزراوهكانی ژێردهستی وهزارهتی نهوت بهدانی پارهی كهڵان بهشیركهتهپهیمانكاریهكان، واستهچیهتی و دهڵاڵییان پهرهپێدا و بهههموو جۆرێك خۆیان لهدابین كردنی مافی كرێكاران لهبوار حهقدهست و حهقی بیمهو كهرهستهی ئیمهنی، دزییهوه‌.

بهپێی ئامارهكان، سهنعهتی نهوت لهسهرهتاكانی دهیهی نهوهد، ٩٠ ههزار هێزی كاری ڕهسمی و ١٦٠ ههزار هێزی كاری ناڕهسمیی و كاتیی بووه، واتهنزیكهی ٦٤ لهسهد و بهپێی ئامارهسهربهخۆكان نزیكهی ٧٥ لهسهدی كرێكاران، قهراردادی كاتییان ههیه‌. لهپێترۆشیمیهكانیش پتر له٥٠ لهسهدی كرێكاران، قهراردادی كاتییان ههیهو ئهم ڕهقهمهش لهماوهی یهك دهیهی ڕابردوودا بهردهوام ڕۆیشتووهتهسهرێ. پهرهپێدانی ئهم قهبارهیهلهقهراردادی كاتی، یهكێك لهههوڵهمێژووییهكانی دهوڵهتانی سهرمایهداری لهئێران، بۆ ههرزان كردنی هێزی كار، بهئهژمار دێت. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهماوهی پتر لهسێ دهیهی ڕابردوو، بهكردهوهدژهكرێكاریهكانی، بابهتی ڕێكخستنی و ڕێكخراوبوونی ناڕهزایهتی و مانگرتنی كرێكاریی، لهو دوو سهنعهتهسهرهكیهی ئێران لهگهڵ گهلێك كۆسپ و بهربهست بهرهوڕوو كردووه‌. لهماوهی ئهم ساڵانهدا كرێكارانی دامهزراوی ئهم ناوهندانه، بهردهوام لهژێر چاوهدێر و كۆنتڕۆڵی توندی حهراسهتدا بوونكهخۆی ژێرفهرمانی ڕاستهوخۆی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌. ههتا ئێستا ژمارهیهكی زۆر لهههڵسووڕاوانی كرێكاری بهتۆمهتی جۆراوجۆر دهستبهسهر و یان لهسهر كار دهركراون. دهست و پهیوهندهكانی حهراسهت بهردهوام ههوڵ دهدهن چالاكانی كرێكاری، بهخاتری پهیوهندی گرتنیان لهگهڵ كرێكارانی بهشهكانی دیكه، بهتوندی بخهنهژێر چاوهدێرییهوه‌. ههربۆیهمانگرتنی یهكپارچهو هاوئاههنگی پتر له٤٠ پاڵاوگه، شیركهت، وزهخانه  و ناوهندی بهرههمهێنان لهسهنعهتی نهوت و پێترۆشیمی، بهو ڕهنگدانهوهمیدیاییهی كهبوویهتی، نیشانهی هێز و توانای ئهم بهشهلهكرێكارانهو خاڵێكی وهرچهرخانهلهبزووتنهوهی كرێكاریی ئێراندا. ئهم شهپۆلهلهمانگرتنی كرێكاری، ههروهها نیشانی دا كهئاڵوگۆڕی سیاسیی چند ساڵی ڕابردوو و بهتایبهت ئاخێزهسهتاسهریهكانی ٩٦ و ٩٨، چلۆن ڕێگایان بۆ پهرهسهندنی خهباتی كرێكاری خۆش كرد و بوون بهبزوێنهرێكی بههێز بۆ خهباتی ئابووری و سیاسی و ههروهها مهیلی دهروونیی كرێكارانیان بۆ خهبات پهرهپێدا.

لهباردووۆخی ئێستادا كهمانگرتنی كرێكارانی سهنعهتی نهوت و پێترۆشیمی، ١٣مین ڕۆژی خۆی وهپشت سهر دهنێ، پاراستنی یهكگرتوویی و هاوپشتیی كرێكاران یهكێك لهگرینگرین ئهركی ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی كرێكاری لهجهریانی ئهم مانگرتنانهدایه‌. لهئێستادا كهپتر له٤٠ پاڵاوگه، شیركهت، وزهخانهو ناوهندی بهرههمهێنان لهمانگرتندا بهسهر دهبهن، خۆڕاگری لهبهرامبهر گوشارهكان و پاراستنی پهیوهندیی نزیكی كرێكاران لهبهشهجۆراوجۆرهكان و دهخاڵهت دانی ڕاستهوخۆی ئهوان لهبڕیاردان نیسبهت بهههرجۆرهئاڵوگۆڕێكی تازهكهپێش دێت، ڕهمزی پاراستنی یهكگرتوویی و هاوپشتیی كرێكارانه‌.  تهنیا لهم ڕێگایهوه، دهكرێ ههوڵی دهوڵهت و خاوهنكار بۆ پشت گوێ دانی داخوازیی كرێكاران و فڕ و فێڵهكانیان بۆ ناكۆكینانهوهو شكست دانی مانگرتنهكان، پووچهڵ بكرێتهوه‌. لهو بوارهدا بێ گومان بهكارهێنانی ئهزموونی ههڵسووڕاوان و ڕێبهرانی مانگرتنی ههفت تهپهلهبهڕێوهبردنی كۆبوونهوهی گشتی و دهخاڵهت دانی ڕاستهوخۆی كرێكاران لهبڕیاردانهكان، دهتوانێ لهسهر پاراستنی یهكگرتوویی و هاوپشتیی كرێكارانی مانگرتوو، یهكجار كاریگهر بێت.