به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز، ٢٧ وڵاتی ئۆرووپایی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر سه‌پاندنی گه‌ماڕۆی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی په‌هباد و مووشه‌ك بۆ ڕووسیه نیشاندا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئامانج ئه‌وه‌یه كه پێش له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له شاری بڕۆكسڵی بلژیك له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ئه‌و گه‌مارۆیانه په‌سه‌ند بكرێت. شایانی باسه كه ئۆكراین پێشتر له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه له دوو حه‌وتووی ڕابردوودا چه‌ندین په‌هبادی شاهیدی ١٣٦ی ئێرانی خستۆته خواره‌وه و به‌شێكیان شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان كردۆته ئامانج و چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.