شه‌وی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “جەلیل مەولوودی”، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “جەلیل مەولوودی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ و كرێكاری لووله‌كه‌شی بەبێ نواندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا به لانیكه‌م شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوه‌كانی “ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری”، “ئه‌بووبه‌كر و ئه‌حمه‌د مامزاده”، “سۆران قاسمی”، “پژمان سۆڵتانی” و “كاوه ئازادیی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون.
