ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، میدیاكانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند كه ١٢ كه‌سیان له شاره‌كانی سه‌قز، قه‌سری شیرین، خۆی و سنووری عێراق به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شارومه‌ندێك له شاری سه‌قز كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له سنووره‌كانی نێوان ئێران و عێراق چوار كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و له شارستانی خۆی، كه‌سێك به ناوی ئه‌مین سه‌عدوونیی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها له شاری قه‌سری شیرین شه‌ش ژن به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.