کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “فەردین مورادی”، چالاکی مەدەنی خه‌ڵكی شاری سنه‌، پاش ٣٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئەمشارە ڕاگوێزرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندان، “فەردین مورادی”، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٥، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم” بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و بۆ زیندانی مەراغە دوورخرایەوە. حوکمی ئەو چالاکە مەدەنییە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ساڵێک زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە و پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی ئازاد کرا.