
“سپیده فه‌رهان” چالاكی مه‌ده‌نی و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ له زیندانی ئێوین، به‌هۆی ناجێگیربوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی ڕاگوێزراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی ژانی لاقی و به‌دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گوزاترابووه‌وه بۆ بێهداری زیندان، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان سه‌رئه‌نجام گوزاترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان. شایانی باسه، له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ مه‌ره‌خه‌سی به‌هۆی مه‌ترسی تووشبوون یه په‌تای كۆرۆنا ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕابوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، سپیده فه‌رهان ڕێكه‌وتی ١١ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ته‌حه‌مولی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێوین كرابوو.
