به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی خەڵکی شاری قوروە کە پێنج ساڵ لهمهوبهر بە تۆمەتی “کوشتنی بهئەنقەست” حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کراوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، “زەینەب خودامورادی” بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی شاری سنە کراوە. شایانی باسه، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر حوکمی سێدارەی زەینەب خودامورادی تەمەن ٤٢ ساڵ جێبەجێ بکرێت. زەینەب خودامورادی ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەرمانانی ٩٥ بە تۆمەتی کوشتنی کۆرپە ١٢ ڕۆژەکەی و کچە تەمەن ٧ ساڵانەکەی و هاوژینەکەی بە ناوی “حەدیس” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.