کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی قوتوور

ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی

ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێتیی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی قوتوور ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: “یه‌كێتیی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان لە ساتە سەرەتاییەکانی ڕووداوەکەوە کەوتە بیری گەیاندنی یارمەتیی پێویست بۆ لێقەوماوانی ڕووداوەکە و تیمێکی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی لێقەوماوان و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخەکە و پێداویستییە هەنووکەییەکان ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کردووه‌. ئەگەرچی لەو ڕووداوەدا زیانێکی زۆر لە ماڵ و حاڵی ژمارەیەک له هاووڵاتییان کەوتووە، بەڵام دیسان جێی خۆشحاڵییە کە ڕووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە و ڕووبەری وێرانی و کاولبوونەکە زۆر نییە. یه‌كێتییه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌، سەرەڕای ئەوەی کە هەوڵی کۆکردنەوەی یارمەتی لە شارەکانی کوردستان بۆ ئەو هاووڵاتییان ده‌ده‌ین، ڕایدەگه‌یه‌نین کە لەبەر دۆخی تایبەتی ناوچە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، لە شارە جیاوازەکاندا بە پلانی جیاوازەوە یارمەتی کۆ دەکاتەوە و خۆ لە دامەزراندنی شوێنی تایبەت بۆ هەڵمەتی کۆکردنەوی یارمەتی دەپارێزێت. هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بە ناوی “زاگرۆس چاوەڕێمانە”وە دەبێت و  یارمەتییە کۆکراوەکان بەو پەڕی ئەمانەتەوە بە دەستی زیان لێکەوتووانی ڕووداوەکە دەگەیەنێت.