بەپێی دوایین زانیارییەکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران ڕاگرت و ھاوكات دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە پارێزگای خوزستان داخران.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی ئێران تاوەکوو کاتێکی نادیار راگرتووە و ئەم بڕیارە کتوپڕەی عێراق کێشەی بۆ هاتوچۆی گەشتیاران دروست کردووە. لە لایەکی دیکەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە دەروازە سنوورییەکانی شەلەمچە و چەزابە تاوەکوو کاتێکی نادیار داخراون. شایانی باسە کە بڕیار وابوو دەروازەی سنووری شەلەمچە هاوکات لەگەڵ دوو دەروازەی سنووری شەیب و مەندەلی، بە تەواوی بکرێتەوە، بەڵام پاش کرانەوەی بۆ ماوەیەکی کورت، دیسان بە هۆکارێکی نادیار داخراوەتەوە.
