x
ڕێژه‌ی قۆربانیانی سێڵاو له ناوه‌ندی وڵاتی چین، له‌مانگی ڕابردوو تا ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، گه‌یشتۆته ٣٠٢ كه‌س و به‌ده‌یان كه‌سیش چاره‌نووسیان نادیاره.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگا هه‌واڵنێریه‌كانی فه‌ڕانسه، شاری”ژینگژۆ” ناوه‌ندی ئۆستانی “هێنانی” چین، زۆرترین زه‌ره‌ر و زیانی به‌ركه‌وتووه و ته‌نیا له‌م ئۆستانه ڕێژه‌ی قۆربانیان گه‌یشتۆته ٢٩٢ كه‌س و ٤٧ كه‌سیش بێ سه‌ر و شوێنن. به پێی وینه‌كانی بڵاو بوو له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له میترۆی ئه‌و شاره لانیكه‌م ١٤ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. سێڵاوه‌كانی چین كه له مانگی ژووئیه‌وه ده‌ستی پێكردووه ژیانی ٣١ ملیۆن دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و ٩هه‌زار خانۆبه‌ره‌ی به ته‌واوی وێران كردووه.