بەپێی ئامارەکان لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٤٧ کەس لە چین و سێ کەس لە کۆرهى باشور بەهۆى ویروسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەى دواین ئامارى لیژنەى تەندروستى چین، کۆى ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٨٣٥ کەس و توشبووانیش بۆ ٧٩ هەزار و ٢٥١ کەس بەررزبووەتەوە. هاوکات ڕۆژی شەممە لە کۆرهى باشوور ٥٩٤ حاڵەتى کۆرۆنا تۆمار کراوە و سێ حاڵەتى گیان لەدەستدان هەبووە، بەوەش ژمارەى توشبووان بە ویروسەکە بۆ دوو هەزار و ٩٣١ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستا ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا ویروسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ٤٠ وڵات بڵاوبووەتەوە. بەپێی نوێترین ئاماریش، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەهۆی ویرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٩٢٣ کەس و توشبوونیش بۆ ٨٥ هەزار و ١٧٣ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ٣٩ هەزار و ٣٣٢ کەس چاکبوونەتەوە.