
وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووه، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٩ کەس و توشبووانیش بۆ ١٣٩ کەس بەرزبووەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووه، زۆرینەی توشبووەکان لە شاری قومن و یەک توشبووش لە شاری کرماشانه. ئەمەش لەکاتێکدایە كه نوێنهری قۆم له مهجلیس ڕژیم پێشتر ڕایگهیاندبوو، تهنیا له شاری قۆم ٥٠ كهس بههۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه. سەرچاوەکانی هەواڵ لە شارە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان باس لە نەبوونی کەرەستە و ئامراز بۆ پێشگرتن بە نەخۆشنی کۆرۆنا لەوانە نەبوونی ماسک، دەستکێش و کیتی شناسایی تەنانەت لە نهخۆشخانهکان دەکەن. بەپێی نوێترین ئاماری جیهانیش، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار و ٧٦٩ کەس و توشبووانیش بۆ زیاتر لە ٨١ هەزار و ٢٣٤ کەس بەرزبووەتەوە. شایانی باسه، تا ئێستا ٣٠ هەزار و ٣١٢ کەس چاک بوونەتەوە.
