
به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان، تا ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، لانیكه‌م ٣٣٣ كه‌س له شاره‌كانی ئێران به هۆی ویروسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتەبێژی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٤٣ کەس و ژمارەی تووشبووانیش ٥٩٣ کەس رایگەیاندووه. سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی قوربانیان به‌م ویروسه له شاری قۆم ٢٠٠ كه‌سی تێپه‌راندووه. بەپێی نوێترین ئاماری جیهانیش، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار و ٩٣٣ کەس و توشبووانیش بۆ زیاتر لە ٨٥ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
