به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ڕێژه‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان له وڵاتانی توركیا و سوریه بۆ ٧٢٠٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆككۆماری توركیا له ١٠ ئوستان باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌ش و هه‌وای سارد و بارینی به‌فر و باران دۆخه‌كه‌ی بۆ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌خت كردووه و له هه‌ندێك ناوچه‌ش هێشتا هیچ هێزێكی یارمه‌تیده‌ر و فریاكه‌وتن نه‌چووه به‌ده‌م خه‌ڵكی لێقه‌وماوه‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به كه‌مترین ئیمكاناته‌وه خۆیان سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ته‌رمی قوربانیان و گه‌ڕان به‌دوای گیرخواردووانی زیندووی ژێر داروپه‌ردوودان. هه‌ر چه‌ند یارمه‌تیه جیهانیه‌كان به‌رده‌وام به‌ره‌و توركیا و سوریه به‌ڕێكه‌وتوون به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ژار له سه‌رمای سه‌ختی زستاندا له شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه و ئه‌و بینایانه‌ی سستبوون له‌حاڵی ڕووخان دان و ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی سه‌ختی دۆخه‌كه‌وه ڕێژه‌ی قوربانیان ٨ هێنده‌ی ئێستا به‌رز ده‌بێته‌وه. له دوو هه‌واڵی دیكه‌دا ئاگرێكی گه‌وره به‌هۆی كه‌وتنی كانتینێره‌كان له به‌نده‌ری ئێسكه‌نده‌روونی توركیا كه‌وتۆته‌وه كه هێشتا كونتڕۆڵ نه‌كراوه و له نێوان قوربانیانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌دا ٥٤ شارۆمه‌ندی فه‌له‌ستینیش بوونیان هه‌یه.