ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی پێدا ویستیه‌كانی خۆراك له ئه‌مساڵ دا به‌ڕ نسیبه‌ت ساڵی ڕابردوو ٧٦٪ به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه.
گرانی پێداویستیه خۆراكییه‌كان به چای گه‌یشتووه و نرخی هه‌ر كیلۆیه‌ك چای گه‌یشتۆته ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن له ئێستادا هه‌ر به‌سته‌یه‌كی چای ١٢٪ له بازاڕدا گرانتر ده‌فرۆشرێت واته ٢٤ هه‌زار تمه‌ن و ئه‌و نرخه به‌رده‌وام گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا دێت. به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری، بازاڕای ئێران تووشی ئه‌به‌ر ته‌وڕۆم بووه و نرخه‌كان ساعه‌ت به ساعه‌ت ده‌چنه سه‌ره‌وه و هه‌ندێك له پێداویستیه‌كانی خۆراك له بازاڕ دا نایاب بوون و هه‌مووی نیشانه‌ی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووریه كه به‌رۆكی چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه.