به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هەواڵ ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیه و سوریه گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە 2300 کەس زیادیکردووە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوابەدوای ڕوودانی یەکێک لە بەهێزترین و گه‌وره‌ترین بوومەلەرزەکان لە سەدەی ڕابردوودا كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له وڵاتنانی تورکیە و سووریه ڕوویدا، لە 10 پارێزگای تورکیه لانیکەم 1498 کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم 810 کەسیش لە سوریه گیانیان لەدەستداوە.