به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كرێ نشین له ناوچه حاشیه‌نشینه‌كان به‌هۆی گرانی نرخی كڕێ ماڵ و ڕه‌هنی خانوو ناچار به كڕێ گرتنی كانێكس بۆ ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵناسی، ئه‌و ناوچانه‌ی بینای كۆنیان تێدا بووه و تازه كراونه‌ته‌وه، نرخی كڕێ ماڵ و ڕه‌هنی خانوو تێیدا چه‌ند هێنده چووه‌ته سه‌ره‌وه و كرێكاران و چینی هه‌ژار چی تر توانای په‌رداختی ئه‌و هه‌زینه‌یان نییه و ناچارن له كانێكس دا بژین. به‌پێی زانیارییه‌كان، نرخی ڕه‌هنی هه‌ندێك له یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون بۆ ٨٠٠ ملیۆن تمه‌ن له ساڵ به‌رز بووه‌ته‌وه له‌حاڵێكدا پێش نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بینایانه نرخی ڕه‌هن ٢٠٠ ملیۆن تمه‌ن بووه.