جێگری یاریده‌ده‌ری ڕێكخراوی بێهزیستی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی به‌ساڵاچووان و نه‌خۆشه‌ده‌روونییه‌كانی ویڵكراو له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانی ئێران تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه.
به‌وته‌ی “فاتمه عه‌باسی”، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه ناسناویان نییه و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمكاناتی ماڵی و ده‌رمانی ناتوانن به‌رپرسیاره‌تیان بگرنه ئه‌ستۆ و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌جێیان دێڵن. به‌وته‌ی ئه‌و به‌ر‌پرسه‌ی ڕژیم، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یاننێرێت بۆ بێهزیستی به‌ڵام پشكی یارمه‌تیان به لای بنه‌ماڵه‌كانیانه و بێهزیستی ناتوانێت وه‌ری بگرێت.