ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزانی ئێران به بڵاو كردنی به‌نێرێكی ٦٠ متری به وێنه‌ی ده‌ریاچی ورمێ و هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی ژیانیان به‌هۆی وه‌شكبوونی ده‌ریاچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست وشك كردنی نیشان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژینگه‌پارێزان له بانگه‌وازێك دا داوایان له ته‌واوی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئێران كردووه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بن. ئه‌و كۆبوونه‌وه بڕیاره كاتژمێر پێنجی ئێواره له مه‌یدانی ئاغری ته‌ورێز، چوارڕێیانی ئیمام و عه‌تایی ورمێ، چوارڕێیانی شه‌ریعه‌تی ئه‌رده‌بیل، سه‌بزه مه‌یدانی زه‌نجان، سه‌تارخان، ئاریاشار، چوارڕێیانی ناسرخۆسره‌و و مه‌یدانی ئیمام حسێنی تاران و سێ ڕێیانی گه‌هه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج به‌ڕێوه بچێت.