کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

پەڵەیەکی ڕەشی دیکەی شەرمەزای روخساڕی دەسەڵاتی حیزب حیزبێنەی فیفتی بەفیفتی و کۆمەڵگەی نێر سالاری هەرێمی کوردستانی گردتەوە…

ایوب دەباغیان

٣١ی دسامبری ٢٠٢٢

هەموومان دەزانین ئێوارەی هەینی ڕابردوو واتە ٢٣ی دسامبری ٢٠٢٢ بە بڕیارێکی پاڤێڵ تاڵەبانی و بە دروژمیسلیمانی ئاشت دەکاتەوەبەشی زۆری یانە شەوانێکانی سەرچنار داخران و تەنانەت خۆشی لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئۆپڕاسیونەکەی دەکرد

گومان لەوەدا نییە کە لە ئەگەری هەبوونی چەندان شوێن و بنکەی داخراو دا کە تێیاندا کاری نەشیاو و دور لە ئەخلاق و نەریتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا تێیدا بەڕێوە بچێت کە مەترسی بێت بۆ سەر ئازادیە گشتی و بەها کۆمەڵایەتێکان، دەبێت ئیجرائات بۆ بنبڕ کردن و نەهێشتنەوەیان بکرێت، بەڵام بە دەسەڵاتێکی جێبەجێکاری قەزایی و حکومی، کە پاڵپشت کرابێت بە یاسا و فەرامینێک کە لە سیستەمی یاسادانان دا بۆی داڕێژراوە. نەوەک پشت ئەستور کراو بە بڕیاری تاکەکەسی لایەنێکی سیاسی و لە ژێر ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیە حیزبی و تاکە کەسیەکان و سات و سەودای پشتی پەردەکاندا.

هەرچەند هەبوونی ئەو شوێنە بە ناو نەشیاو و بەدڕەوشتیانە، مێژوو و چۆنێتی دروست بوونیان، ئەوەیکە کێ لەپشت پێکهێنانیان بووە و زۆر بابەتی دیکە، دەبنە پرسیارە بێ وڵامەکانی هەرکام لە ئێمە، کە جێگەی خۆیوتی هەڵوێستەی لەسەر بکرێت، بەڵام من لەم پرسیارانە دەگوزەرێم و دەچمە سەر لایەنێکی شاراوە و مەترسیداری ئەم دەست پێکە نایاسایەو پڕ لە موزایەدەیەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە ئەویش بەها دان و پەڕ و باڵ بەخشینە بە لایەنە سەلفی و ڕەوتە توندڕەوە ئیسلامیەکان و لە هەمانکاتدا پاشەکشە کردنە بە چەمکی ئازادیە سیاسی و کۆمەڵایەتێکانی کۆمەڵگا و بایەخ نەدانە بە یاسا و دەسەڵاتی جێبەجێکاری یاسا.

ئەوەی دۆینێش لە سلیمانی و لەگەڕەکی ابراهیم ئەحمەد روویدا بەرامبەر کچێکی بێ تاوان کە گەڵێک جێگەی داخ بوو، زۆر ناخ هەژێنیش بوو بەڵگەی روونی ئەم دەرئەنجامەیە.

ئەوە سەلمێنەر و دەرخەری ئەو ڕاستێیە کە کۆنەپەرستی و فەرهەنگی پیاوسالاری لەو ناوچەیە خەریکە خۆی ڕێکدەخاتەوە، خۆی پتەو دەکاتەوە و خۆی دەگەیێنێتەوە لوتکە و غیرەت و جەسارەتی ئەوە بەخۆی ئەدات بە بەر چاوی ڕای گشتی و بە بێ سڵەمینەوە لە دەسەڵات بە پەلاماردان و کوشتن و بڕینی کچان و ژنان بە هەرەوەزی لە رۆژی روناکدا هێز و خۆاست و توانای خۆی بسەپێنێتەوە و خۆی نمایش بکاتەوە.

ئەوەی دۆینێ لە سلیمانی روویدا ئەگەرچی زۆر ژاناوی و کارەساتبار بوو بەرامبەر خاتوونێک وە بێ شک نابێت لەئاستی بێدەنگ بین، بەڵام لە راستیدا تەنها کردارێکی هێرش بەرانە و لێدان لە کچێکی تەنیای بێدەسەڵات نەبوو بەڵکوو لێدان بوو لە  ئازادیە کۆمەڵایەتیەکان بەگشتی، و لێدان و شکاندنی شکۆی ئازادی و سەربەستی ژنان و یەکسانی ژیانیان هاوتای پیاوان لە کۆمەڵگادا بوو، بە کەڵک وەرگرتن لە کرداری ناژیرانە و نابەرپرسانە و لە هەمانکاتدا پاوانخۆازانەی حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا کە یاسا و پاراستنی بەها ئینسانی، ئازادیە کۆمەڵایەتیەکان و چەمکی ژن و مافەکانیان کردۆتە قوربانی بەرژەوەندیە حیزبی و کەسیەکانی خۆیان و لە پێناویدا پەرە بە کلتۆری کۆنەپەرستانە و فەرهەنگی عەشایری و مەزهەبی دەدەن، ئەوە جگە لە بەفیڕۆ چوونی خوێنی رژاوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو سەربەستانە.

بۆیە من پێم وایە هەرێمی کوردستانی عێراق لە کات و ساتێکی مێژوویی کە لە کوردستانی ئێران شۆڕشی ژینا و ڕاپەڕینی ڕزگاری خوازانەی ژن، ژیان، ئازادی بە ڕابەرایەتی ژنان و پیاوان، گەنجان و سەرجەم گەلانی ئێران بۆ لادان و سڕینەوەی بیری دواکەوتۆانە و دەسەڵاتی سیاسی کۆنەپەرستانەی مەزهەبی بەڕێوە دەچێت، لاپەڕەیەکی دیکەی تاوانکاری دژە مرۆیی و ژن کوژانەی وەک پەڵەیەکی ڕەشی دیکەی شەرمەزای نایە روخساڕی دەسەڵاتی حیزب حیزبێنەی فیفتی بەفیتی و ئینجا کۆمەڵگای نێر سالاری ئەم هەرێمەو گەر بێت و بەرەی سیکۆلار و ئازادیخۆاز و یەکسانیخواز بەخێرایی کاردەنەوەی توندی لەهەمبەر ئەم دۆخە نەبێت و گوشار نەخاتە سەر دەسەڵات تا زەمانەتی پاراستنی کەرامەتی ئینسانەکان بگرێتە ئەستۆ و بکەرانی ئەو کردەوە دزێوە بە سزای شیاوی خۆیان نەگەیێنێت و پاشەکشە بە بیری سەلەفیگەری حیزبە سیاسیە توندئاژۆ ئیسلامێکان نەکات دەبێت بڵێم جارێ لە کوێتانە و گەر وا بڕوات هێشتا زۆری بە بەرەوە ماوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-