له ئێستادا ٤٠ ڕۆژ له قۆناغی دووهه‌می مانگرتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په تێپه‌ڕ بووه. ئه‌م مانگرتنه، چ له بوار به‌ردوام بوون و چ له بوار ژماره‌ی كرێكارانی ناڕازییه‌وه، له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران‌دا كه‌م وێنه‌یه. ئه‌م مانگرتنه كه له ڕۆژی ٢٦ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستیپێكرد و هه‌تا ئێستا، كرێكاران بۆ وه‌دی هاتنی مافه‌كانیانی خۆیان، سه‌ره‌ڕای گه‌رمای تاقه‌ت پڕووكێن و مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩، به‌رده‌وام له شاری شووش، هاتوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ڕێپێوانیان به‌ڕێوه بردووه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی حكوومه‌تی به خواسته‌كانیان بوون. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی دژه كرێكاری ئیسلامی، نه ته‌نیا وڵامێكیان به خواسته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و هیچكامیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كردوون و حازر نین له‌گه‌ڵ كرێكاران وتووێژ بكه‌ن، به‌ڵكوو هێزه به‌كرێگیراوه ئه‌منییه‌كانیان ، له گیانی كرێكاران به‌ر ده‌ده‌ن و ده‌یانده‌نه به‌ر په‌لامار و ئه‌زیه‌ت و ئازار و ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
له‌و جێگه‌وه كه وه‌دی هاتنی خواست و موتالبات بۆ كرێكاران یه‌كجار گرینگه، ئه‌وان عه‌زمیان جه‌زم كردووه كه هه‌تا گه‌یشتن به هه‌موو داخوازیه‌كانیان، ده‌ست له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن هه‌ڵنه‌گرن. ئه‌م خواست و موتالباته هه‌م پیشه‌یی، هه‌م چینایه‌تی و هه‌م سیاسین و هه‌تا ئێستا به‌هۆی وه‌دی نه‌هاتنیان له لایه‌ن ڕژیم و خاوه‌نكاره‌وه، له‌سه‌ریه‌ك كه‌ڵه‌كه بوون، كه بریتین له پێدانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری، پێدانی حه‌قده‌ستی دواخراوی مانگه‌كانی ڕابردوو، دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی هاوكارانی خانه‌نشین، گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو له‌وانه ئیسماعیل به‌خشی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، سالار بیژه‌نی و ئیمان خزری بۆسه‌ر كار و كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفیی پیشه‌یی كرێكاران. هه‌روه‌ها كرێكاران خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسیی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په وه‌ك سیاسه‌تێكی دژه كرێكاریی نیزامی سه‌رمایه‌داری و كۆتایی هێنان به كاری به‌ڕێوه‌به‌رانی خانه‌نشینكراو و موحاكمه‌ی ئۆمێد ئه‌سه‌دبه‌یگی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په و باقی هاوده‌ستانی دز و گهندهڵیانن. ئه‌وان هه‌روه‌ها خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ن كه هی كرێكارانن و خاوه‌نكاره‌كان له شیركه‌تیان دزیوه. بێ گومان هه‌مووی ئه‌وانه خواستی سرووشتیی و به‌رحه‌قی كرێكارانه و پێویسته وه‌دی بێن. سوور بوونی كرێكاران له‌سه‌ر په‌یگیر كردنی خواستی هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی خسووسی سازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی ده‌وڵه‌ت و كارگێڕانی له نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و خواستی گهڕاندنه‌وهی پاره دزراوه‌كان بۆ شیركه‌ت، نیگه‌رانیی به‌رپرسانی ڕژیمی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه، ده‌بێته هۆی ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی باقی تاك و ده‌زگاكانی ڕژیم له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا. كرێكاران هه‌فت ته‌په به درووشم و به وته ڕایانگه‌یاندووه كه: “دز، ماڵمانی تاڵان كردووه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تیش له‌و دزیه‌دا ده‌ستیان هه‌یه و شه‌ریكن“. ئه‌سه‌د به‌یگی به سات و سه‌ودای له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، ته‌نیا له یه‌ك نموونه‌دا، یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری به حیسابی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، پاره وه‌رگرتووه. به‌ڵام له‌جیات هاورده كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ وه‌ڕێخستنه‌وه‌ی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنانی هه‌فت ته‌په، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ موعامه‌له‌ی قاچاخدا به‌كار هێناوه و هه‌ڵبه‌ت به‌شی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداریشی داوه. به‌م حاڵه‌شه‌وه هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه و هه‌روا ئازاده. له‌خۆڕا نییه كه كرێكاران هاوار ده‌كه‌ن: “به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، له دزه‌كان پشتیوانی ده‌كه‌ن، كرێكاران سه‌ركوت ده‌كه‌ن و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا پاپۆشیان بۆ درووست ده‌كه‌ن و ئه‌وان له جیات خاوه‌نكارانی دز ده‌خه‌نه زیندانه‌وه”. هه‌ر بۆیه كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت له باڵه توندهڕهوهكانیهوه بگره تا سه‌دا و سیماكهیان و تا ده‌وڵه‌تی ڕووحانی و باقیی هاوپیاڵهكانیان، له‌به‌رامبه‌ر مانگرتنی به‌رینی كرێكاراندا بێده‌نگیان گرتووه‌ته به‌ر و بایه‌خ به خواسته‌كانیان ناده‌ن.
هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی پێشڕه‌وی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌زگای قه‌زایی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانی كردنی كرێكاران له لایه‌كه‌وه و پشتیوانی له خاوه‌نكاری دز و گه‌نده‌ڵ و ئازاد بوونی له لایه‌كی دیكه‌وه، ماهیه‌تی دژه كرێكاری و درۆزن بوونی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئیسلامی‌یان زیاتر بۆ وهدهركهوتووه و له‌قاویان داوه. له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا، كرێكارانی خه‌باتكار و بوێری نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی ده‌زگای سه‌ركوتگه‌ری ئه‌منی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وان، له ڕێگه‌ی ڕێكخراو و هاوپشتیی چینایه‌تییه‌وه توانیویانه خه‌باتی خۆیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی خواسته‌كانیان به‌ره‌وپێش به‌رن و هه‌تا ئێستا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتیان بووه و نهسڵێكی نوێ له ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی وشیار و شۆڕشگێڕیان له كێشمه‌كێشی خه‌باتی چینایه‌تی خۆیاندا، په‌روه‌رده كردووه.
به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی نیهایی ئه‌وان و باقیی به‌شه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له خه‌بات و كێشمه‌كێشی چینایه‌تیدا و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژیمی هار و دڕنده‌ی ئیسلامی، له گره‌وی سه‌رتاسه‌ری بوونه‌وه‌ی خه‌باتی ڕێكخراوی هه‌موو به‌شه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران دایه. ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكارانی ڕێكخراوی هه‌فت ته‌په بۆ وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان له گۆشه‌یه‌ك له ئێران، به‌مجۆره توانیویه‌تی ڕژیم بخاته ژێر گوشاره‌وه، بێ گومان، په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی ڕێكخراوی كرێكاران له ئاست سه‌رتاسه‌ریدا، ده‌توانێ ڕژیم بهچۆك داهێنێ. ئه‌و خه‌باته‌ی كه ڕۆژانه له باقیی ناوه‌نده‌كانی كاری ئێران له جه‌ره‌یان دایه، ئه‌گه‌ر ڕێكخراو و هاوئاهه‌نگ و له‌ژێر هیدایه‌تی هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی وشیار و پێشڕه‌ودا، وهحهرهكهت كه‌وێ، هێز و توانایه‌كی وه‌ها مه‌زن ده‌به‌خشێته بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری كه هیچ هێزێك ناتوانێ له‌به‌رامبه‌ریدا موقاومه‌ت بكات. ڕێكخراوبوونی كرێكارانی خه‌باتكاری هه‌فت ته‌په، به‌و ئه‌زموونه به‌نرخانه‌ی كه له خه‌باتی ئه‌م قۆناغهیاندا له بوار ڕێكخستنی خه‌بات و په‌ره‌وه‌رده كردنی هه‌ڵسووڕاوان و ڕێبه‌رانی پێشڕه‌وی كرێكاری به‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌توانێ بۆ خه‌باتی باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كرێكارانی ئێران، ببێته ده‌زمایه و سه‌رچه‌شن. له وه‌ها باروودۆخێكدا پێویسته چ له ناوه‌وه و چ له‌ئاست جیهانیدا، به هه‌موو تواناوه پشتیوانی له كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بكرێ.