
سەرەڕای پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بە به‌ندكراوانی زیندانی کرماشان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی په‌تای کۆرۆنا، لەسەر بڕیاری بەخشنامەی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، زیندانییانی سیاسی مافی مه‌ره‌خه‌سییان پێ نادرێت.
دادستانی ئۆستانی کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووه: زیاتر لە هه‌زار و ٢٠٠ زیندانی مه‌ره‌خه‌سییان پێ دراوە و لەو ڕێژەیە ٢٥٠ زیندانی کە لە “چشمە سفید” زیندانی بوون بە دانانی “وجە التزام” مافی مه‌ره‌خه‌سییان پێ دراوە. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: تاوانبارانێک كه بە سزای قورس له‌وانه، “مەحکوومکراوانی دزیی چەکدارانە و دزیی ماڵی کە زیاتر لە ٥ ساڵ بە زیندان مەحکووم کراون و هەروەها تاوانباران بە دزیی ماڵیی زیاتر لە کەڕەتێک کە ٥ ساڵ زیندانییان هەبێت، سیخوڕی، هەوڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی کە زیندانییەکەیان زیاتر لە ٥ ساڵ بێت، ڕفاندن، تیزاوڕشتن، قاچاخ و کڕین و فرۆشتنی چەک زیاتر لە دوو قەبزە، تاوانباران کە بە فرت و فێڵ ماڵی خەڵکی خواردووە و بە شێوەی گشتی سکاڵایان لە سەرە و تاوانبارانی قیساس و ئێعدام”، لە پێیدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ری كراون.
