ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ده‌یه‌ی ٦٠، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشه‌كانی ٧٨، خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و بزووتنه‌وه‌ی ژینا له چه‌ند چالاكی و پیام دا ٨ی مارسیان له هه‌موو ژنانی ئێرانی پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌كره‌م نقابی” و “مه‌نزه‌ر زه‌ڕابی” له دایكانی دادخواز، له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی كۆبوونه‌وه و به بۆنه‌ی ٨ی مارس، نه‌مامیان له ته‌نیشت مه‌زاره‌كانیان چاند. له شاری ئیسفه‌هان بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “مه‌هسا موگوویی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و به دانانی گوڵ، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی ئێران پیرۆزبایی كرد. له شاری ئه‌هواز، بنه‌ماڵه و دۆستانی هه‌میشه زیندوو “دونیا فه‌رهادی” له قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی”، به گۆڵبارانكردنی گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان، ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو كچان و ژنانی ئێرانی و بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دادخوازان پیرۆزبایی كرد.