له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، ٩ یه‌كه‌ی پیشه‌یی له شاری سیمنان به بیانووی “ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه پۆلۆمپ كراون.
به‌وته‌ی پۆلیسی سیمنان، ئه‌و ٩ یه‌كه‌ی پیشه‌ییه بریتین بوون له: دوو ڕیستۆرانت، دوو كۆمه‌ڵی گه‌شت كردن، دوو سفره‌خانه‌ی نه‌ریتی، دوو دووكانی فرۆشتنی پێداویستی جوانكاری و كافی شاپێك. شایانی باسه كه له مانگی خاكه‌ڵیوه‌ی ئه‌مساڵ و پاش په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی “كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر بێ حیجابی” تا به ئه‌مڕۆ، ده‌یان یه‌كه‌ی پیشه‌یی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه پۆلۆمپ كراون.