به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیداره‌ی ئه‌ماكن و ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی كرماشان، ئیسفه‌هان و تاران چه‌ند كافه و كتێبخانه‌یان به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجاب پۆلۆمپ كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی شاره‌داری كرماشان سه‌ردانی كافه‌یه‌كی كردووه و له‌وێ وێنه‌ی له چه‌ند ژن و كچی لاو گرتووه و سكاڵای له دژی ئه‌و كافه تۆمار كردووه. پاش ڕاپۆرتدانی ئه‌و به‌رپرسه، كافه‌كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه پۆلۆمپ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕیستورانتی “نامبر سیكس” له شه‌قامی فریشته‌ی تاران كه سه‌ر به یاریزانی پێشووی فوتباڵ “عه‌لی باقریی”یه، به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجاب پۆلۆمپ كراوه. هه‌روه‌ها خانووی سیمۆن له شاری ئیسفه‌هان كه یه‌كێك له ناوه‌نده كه‌لتووری و مێژوویه‌كانی ئێرانه، به بیانووی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به كه‌سانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كراوه.