به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی ڕه‌وانسه‌ر له په‌رداخت كردنی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكارانی ئه‌م شاره‌دارییه خۆده‌بویرێن.
به وته‌ی كرێكارانی شاره‌داریی ڕه‌وانسه‌ر، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، تا ئێستا حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمیین ئێجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها له ده‌ستپێكی ساڵی ته‌حسیلی نوێ، نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهاتووه.