ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری یه‌زد، له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونیان به هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه بهندكاوانی ژنی زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره له سه‌ر به‌ندكراوان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی به‌شداربووی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، به‌شداری له مانگرتنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.
