کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌سه‌ندكرانی حوكمی ناڕه‌وای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ سه‌ر موعه‌لیمانی كوردستان

په‌سه‌ند كرانی حوكمی ناڕه‌وای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ سه‌ر موعه‌لیمانی

ڕۆژی ڕابردوو، دیوانی باڵای تاوانه‌ ئیدارییه‌كان، حوكمی ناڕه‌وای دادگای پێڕاگه‌یشتن له‌ سه‌ر تاوانه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رشی دژ به‌ موعه‌لیمانی كوردستان په‌سه‌ند كرد.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ پێی ئه‌م حوكمه‌ی دیوانی باڵای تاوانه‌ ئیدارییه‌كان، حوكمی دوورخستنه‌وه‌یشه‌هرام كه‌ریمی، غه‌یاس نێعمه‌تی، مه‌جید كه‌ریمی و نه‌سرین كه‌ریمیله‌ كاره‌كانیان په‌سه‌ند كراوه‌ و به‌ ته‌نیا حوكمیسه‌لاح حاجی میرزاییبه‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكوانانی مافی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ حوكمی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ به‌ شێوازێی نایاسایی و هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر بنه‌مای پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمانه‌ بوون.