به پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی سێداره‌ی “میحراب عه‌بدوڵڵا زاده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، له لایه‌ن لقی ٩ی دادگای باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه سه‌رتا له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“دا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا، به‌ڵام له دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌دا، له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شاری شنۆ، به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” حوكمی ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو پاشان له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شاری ورمێ، به تۆمه‌تی “افساد فی العرض” و هه‌روه‌ها هاوكاری له “كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی به كرێگیراوێكی ڕژیم“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
